riklam

پەیكەری د. محەمەد كەمال نوێ دەكرێتەوە

کوردستان 08:14 PM - 2019-11-21
.

.

لەهەنگاوی یەكەمدا بۆ نوێكردنەوەی پەیكەرە دەستكردەكانی، پەیكەرساز چێنەر نزار، پەیكەری (د. محەمەد كەمال) نوێدەكاتەوە.

لەوبارەیەوە پەیكەرساز چێنەر نزار بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ پەیكەری (د. محەمەد كەمال)م نوێكردەوە، كە تێكچوونی پێوە دیاربوو.

وتیشی: هەموو ساڵێك بەسەر ئەو پەیكەرانەدا دەگەڕێمەوە كە دروستمكردوون، ئەگەر پەیكەرێك پێویستی بە نوێكردنەوە هەبێت، نوێی دەكەمەوە.

راشیگەیاند: یەكەم هەنگاویشم نۆژەنكردنەوەی پەیكەرەكەی د. محەمەد بوو، كە دەمەوێت پەیكەرەكان هەمیشیە بەجوانی بمێنێتەوە، تێكچوونی پەیكرەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە كوردستان كەرەستەی باش و كوالێتی لەبەردەستدا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەی نوێكردنەوەی ئەمجارەشم هەردوو پەیكەری هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ و پیرەمێردی شاعیر دەبێت.

 

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

56456.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket