riklam

کوڕی سەرۆکی پێشووی ئەڵمانیا دەدرێتە بەر چەقۆ

جیهان 08:11 PM - 2019-11-21
.

.

بەر لەدوو ڕۆژو لەکاتژمێر حەوتی ئێوارەدا لەهۆڵێکی نەخۆشخانەی"شلوسبارک"ی ناوچەی شارلۆتنبورگی بەرلین لەکاتێکدا کەسەرقاڵی وتنەوەی وانیەکی پزیشکی بوو،پزیشکی ناسراوی ئەڵمانی"فریتس"ی تەمەن 59 ساڵ کوری ڤون فایتسکر"ی سەرۆکی پێشوتری ئەلمانیا لەلایەن کەسێکی ئامادەبووی ئەو سیمنیارەوە درایە بەرچەقۆو دواتر گیانی لەدەستدا.

بەپێی لێدوانی پۆلیس  سەعات 7ی ئیوارە ناوبراو سەرقاڵی وتنەوەی وانەکەی بووە و کەسێکی دانیشتوی ناو هۆڵەکە لێی نزیک دەبیتەوەو لەپڕا ئەیداتە بەرچەقۆ ،پۆلیس ڕایگەیاند تائێستا هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە نەزانراوەو لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

ئەم پزیشکە خاوەن مێژووەیکی گەورەیە لەبواری خزمەتی پزیشکی و لەشارەکانی "فرایبۆرگ و بوستن و زیورخ کاری کردووەولە ساڵی 2005 وە بۆتە سەرۆکی ڕایەڵەی پزیشکانی بەشی هەناوی لەنەخۆشخانەی "شلوسبارک"ی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.باوکی ئەم قوربانیە "ریتشارد فون ڤایتسکر"ە کە ساڵی 1920 لەدایکبووەو لە2015 دا کۆچی دواییکردووە لەنێوان ساڵانی 1984 تا 1994 سەرۆک کۆماری ئەڵمانیای فیدرال و پێشتریش پارێزگاری بەرلین بووە.

سەبارەت بەم تاوانە ئەنگێلامێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نیگەرانی خۆیی و ئەندامانی حکومەتەکەی  لەو تاوانە دەربڕی و ئازاری ئەو تاوانەشی بۆ خانەوادەکەی بەمەرگەسات وەسفکرد.  

PUKmedia  شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا:

س: ZDF

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket