riklam

كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كان بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 07:09 PM - 2019-11-21
.

.

ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامه‌.

هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامه‌و دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانیش، ئه‌مڕۆ 21-11-2019، كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی جێگری لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  ده‌ستیپێكردو تێیدا مه‌كته‌بی ڕێكخستن كۆنفرانسی ئه‌نجامداو له‌ كۆی 13 ئه‌ندام 9 كه‌سیان بۆ كۆنگره‌ سه‌ركه‌وتوون.

وتیشی: له‌ سه‌عات 6:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ كۆنفرانسی ئه‌كادیمییای بیروهۆشیاری كه‌ ئه‌وانیش له‌ كۆی 12 ئه‌ندام كه‌ 3 ئه‌ندامیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و شوێنه‌كانی ترن 9 ئه‌ندام به‌شداریان كرد، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 7 كه‌سیان بۆ ئه‌ندامی كۆنگره‌ سه‌ركه‌وتن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته‌ به‌رده‌م كاره‌كان و پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دیموكراتی و له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاددا به‌ڕێوه‌چووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket