riklam

گەورە کۆمپانیایەکی جیهانی کوردێک خەڵات دەکات

هەمەرەنگ 06:10 PM - 2019-11-21
.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2019 گەورە كۆمپانیای گوگڵ كوردێك بەناوی بۆكان حەسەن خەڵات دەكات.

بۆكان حەسەن خەڵكی شاری هەڵەبجەی شەهیدەو لەپای هەوڵەكانی بەزیادكردنی ژمارەیەكی زۆر لە وشەی كوردی (دیالێكتی سۆرانی) بۆ ناو فەرهەنگی وەرگێڕانی گوگڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای دوو مانگ چاوەڕوانی،كۆمپانیاكە لەرێگەی نووسینگەكەی لە ووڵاتی سەنغافورە خەڵاتەكەی گەیاندە بۆكان حەسەن.
بۆكان حەسەن بە PUKmedia  ی رایگەیاند: لەبەرامبەر ئەو كارەی كردومە، كۆمپانیای گوگڵ بڕوانامەی  رێزو پێزانینی پێ‌ بەخشیم ، جگە لە كۆمەڵێك جلوبەرگ و شتومەكی تر كەتایبەتە بەكۆمپانیاكە.

بۆكان حەسەن خەڵكی شاری هەڵەبجەی شەهیدە، ماوەی هەشت ساڵە كاری بێووچان دەكات و لەئەنجامدا توانی 100000 هەزار وشەی نوێ و وتە بەدیالێكتی سۆرانی  بۆ فەرهەنگی وەرگێڕان لە گوگڵ زیاد بكات.

شایانی باسە هەشت جار بۆكان حەسەن لەلایەن كۆمپانیای گوگڵەوە بانگهێشت كراوە، بەهەوڵ و ماندوبوونی خۆی بڕوانامەی رێزو پێزانینی پێ دەبەخشرێت.
بۆكان حەسەن دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە لە زانكۆی سلێمانی، شارەزایی لە تێكڕای دیالێكتەكانی زمانی كوردیدا هەیە، تێچووی هەموو كارەكانیشی لەئەستۆی خۆیدا بوە.

بۆكان ئێستا سەرقاڵی  ئەوەیە كە زمانی كوردی لەسەر ئامێری كامیرا دابنێت.

PUKmedia عومەر رەشید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket