riklam

قوباد تاڵه‌بانی: كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌ ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 05:56 PM - 2019-11-21
.

.

ئه‌مڕۆ 21-11-2019، له‌ مه‌راسیمی یادی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-دا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: له‌ یادی شه‌هیدانی یه‌كێتی سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردو كوردستان داده‌نه‌وێنین، وتیشی: هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ تێیداین به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كانمانه‌، ئه‌وان خوێنی خۆیان به‌خشی به‌ خاكه‌كه‌یان بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێت ئێمه‌ وه‌فاداربین بۆ خه‌بات و خوێنی شه‌هیدان و هه‌میشه‌ سه‌ری رێز بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین له‌پای به‌خشینی خوێنی رۆڵه‌كانیان به‌ خاكی وڵات، بۆیه‌ ده‌بێت باشترین خزمه‌ت بكرێن .

وتیشی: جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی داوای كۆنگره‌ ده‌كات، بۆیه‌ له‌ ئێستادا خۆشبه‌ختانه‌ كۆنگره‌ ده‌ستیپێكردووه‌، بۆ سه‌رله‌نوێ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتیشی: كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامبده‌ین و به‌رگێكی نوێی به‌ به‌ری یه‌كێتییه‌كه‌ماندا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه‌ خه‌ڵك بۆ یه‌كێتی هه‌یه‌تی  .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.

 ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، موچه‌ی هیچ موچه‌ خۆرێكی هه‌رێم نافه‌وتێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket