riklam

ووردبینی لەتۆماری مامۆستایانی خۆپیشاندەر دەكرێت

عیراق 05:31 PM - 2019-11-21
.

.

ئەمڕۆ لەئاكامی روبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنیەكانی عیراق و خۆپیشاندەران دەیان كەس بوونەتە قوربانی.

سەرچاوە ئەمنیی و پزیشكیەكان رایانگەیاند بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانی عیراق و بەكارهێنانی بۆمبی فرمێسك رێژ 4 كەس لە خۆپیشاندەران كوژراون و دەیانی دیكەش  برینداربوون.

لەپێناو بەرتەسكکردنەوەی پانتایی خۆپیشاندانەكان و رێگری كردن لەبەشداری كردنیان، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە: فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا بڕیارێكی سەبارەت بە دەوامی خوێندنگاكان دەركردوە، بەپێی بڕیارەكە لەمەودوا و رۆژانە ووردبینی بەدواداچوون  لە تۆماری دەوامی مامۆستایاندا دەكەن و لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەوانەدا دەكەن كە نەهاتونەتە سەر كارەكانیان.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ رایگەیاند: بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و داخستنی شەقام و رێگەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هێزە ئەمنیەكان بەچواردەوری ژمارەیەك خوێندنگا لەبەغدا بڵاوەیان پێكراوە.

لە شارەكانی باشووری عیراقیش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان لەدژی حكومەت بەردەوامیان هەیە، لە شارەكانی حلە،ناسریە، دیوانیە و كوت تا ئێستاش ژمارەیەك خوێندگا داخراون دەوام تێیدا راگیراوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

و/ عومەر رەشید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket