riklam

وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

کوردستان 04:01 PM - 2019-11-21
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی بودجه‌و نه‌وت.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 21-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2020ی عیراق و بابه‌تی پشكی كورد له‌ بودجه‌.

 وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌ن وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم، پرسی پشكی كورد له‌ بودجه‌ی گشتی 2020 ی عیراق و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تری تایبه‌ت به‌ پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا تاوتوێده‌كه‌ن.

له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، له‌ رێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق كۆبێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و بودجه‌.

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket