riklam

بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی سێ وەزیری لوبنان دادگایی دەكرێن

جیهان 12:47 PM - 2019-11-21
.

.

لەسەر فەرمانی عەلی ئیبراهیم جێگری داواكاری گشتی لوبنان ، هەریەكە لە جەمال جەراح وەزیری راگەیاندن و نیكۆلاس سەحناوی و بەترەس حەرب وەزیرانی پێشووی پەیوەندییەكانی لوبنانی بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی رەوانەی دادگا كراون.

لای خۆیەوە نیكۆلاس سەحناوی وەزیری پێشووی پەیوەندییەكانی لوبنان لەتویتێكدا وەڵامی جێگری داواكاری گشتی وڵاتەكەی داوەتەوە و رایگەیاندووە ئامادەیە لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری ئامادەبێت و دڵنیاشە هیچ هەڵەیەكی لە بەڕێوەبردنی پۆستەكەی پێشوویدا نەكردووە و تەئكیدیشیكردەوە كە خزمەتی گەلی لوبنانی كردووە.

ئەوەش بە یەكەمین دۆسێی دادوەری لە لوبناندا دەژمێردرێت لە دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەوە ، كە لەدژی لێپرسراوە باڵاكان بەرز كرابێتەوە.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket