شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: هه‌ڵگری ئاڵا سه‌وزه‌كه ده‌بین
ی.ن.ک 11:45 AM - 2019-11-21.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، به‌ڵێن بێت تا دواهه‌ناسه هه‌ڵگری ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ی یه‌كێتی و بیروباوه‌ڕی ئێو بین.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌رو شه‌هید په‌روه‌ری یه‌كێتی
ڕوون و ئاشكرایه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی ڕچه‌شكێن وهه‌ڵگری دروشمی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی ,خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیشتمانییه, هه‌روه‌ك حزبی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه سه‌خته‌كان و هه‌رده‌م پشت وپه‌نای گه‌له‌كه‌مانبووه له‌پارچه‌كانی تری كوردستان و له‌ڕۆژگاره سه‌خت و دژواره‌كاندا , ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی یه‌كێتیه كه‌هه‌ڵگری ناسنامه‌ی حزبی شه‌هیدانی لێنراوه چونكه خاوه‌نی زیاتر له بیست هه‌زار قوربانی وتێكۆشه‌ری سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف وبه‌رگری ناو زیندانه‌كانی داگیركه‌ران وبه‌رپه‌تی سێداره‌یه..
مێژووی تێكۆشان وگیانفیدایی گه‌له‌كه‌مان تۆمارێكی پرشنگداره , مێژووی كاروانی خه‌بات و ڕۆح به‌خشینی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌یه, هه‌رجێگه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه سه‌یربكه‌یت له‌پێناو ئازادكردنیدا , خوێنی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی لێ ڕژاوه و تێكه‌ڵی خاك بووه , دوایین كاروانی قوربانیدانیش گیانبه‌ختكردنی ده‌یان فه‌رمانده‌ی ئازا‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بوو كه له جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌پێناو پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئارامی و ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا خۆیانكرده قوربانی..
جه‌ماوه‌ره پۆڵاینه‌كه‌ی حزبی شه‌هیدان
له‌كاتێكدا یادی ڕۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌نگاو به‌ره‌و ڕۆژێكی مێژوویی ده‌نێین زۆر هه‌وڵماندا له‌م ڕۆژه‌دا كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت به‌ڵام به‌پاساوی بێ بنه‌ما ڕێگری لێكرا و خرایه ڕۆژێكی تر هه‌رچه‌نده دیاری كردنی ئه‌م ڕۆژه وه‌فایه‌كی زۆر بچوك بوو بۆ خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی یه‌كێتی به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌نیا به‌فرمێسكی تیمساحی باسی یادی شه‌هیدان ئه‌كه‌ن ڕێگرییان كرد هه‌رچه‌نده له‌ئێستاشدا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبده‌ین جارێكی تر كۆنگره دواده‌خه‌ن…
به‌ڵام لێره‌وه به‌ڵێن بێت
مه‌شخه‌ڵانی رێگه‌ی سه‌ختی خه‌باتی دوێنێ و خه‌باتی ئه‌مڕو
شه‌هیدانی سه‌ربه‌زی ئازادی خاك و گه‌ل
به‌ڵێن بێت تا دووا هه‌ناسه هه‌ڵگری ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ی یه‌كێتی و بیروباوه‌ڕی ئێو بین، خه‌مڕه‌وێنی كه‌س و كاره سه‌ربه‌رزه‌كانتان بین، هه‌وڵ ده‌ین به‌دیهێنه‌ری هیوا و ئاواته‌كانیان بین.
هه‌ر له‌م یاده به‌رزه‌دا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان وكه‌سوكاره سه‌ربڵنده‌كانیا‌ن به‌ڵێن بێت كه درێژه پێده‌ری ڕێبازی یه‌كێتیه‌كه‌یان بین وپابه‌ند بین به‌ڕێگا و ڕێبازی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان مامی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد (مام جه‌لال) و به‌دروشمی ته‌بایی ونوێكردنه‌وه بره‌و به یه‌كێتیه‌كه‌مان بده‌ین وله‌سه‌ر گڵكۆی پیرۆزیان به‌ڵێنی وه‌فا دووپات كه‌ینه‌وه
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ تێكڕای شه‌هیدان داده‌نه‌وێنم
شه‌هیدان ئه‌و مه‌شخه‌ڵه هه‌میشه داگیرساوه‌ن كه هێز و وره‌یان پێ به‌خشیوین
یادی یه‌ك به یه‌كیان به‌خێرو هه‌زاران هه‌زار سڵاو له رۆحی پاكیان
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23