riklam

تا گەیشتنی پارەكەی بەغدا دابەشكردنی مووچە راگیرا

ئابوری 10:30 AM - 2019-11-21
.

.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران راگیراو تا پارەكەی بەغداش نەگاتە هەرێم دابەشكردنی مووچە دەستپێناكاتەوە.

ماوەی دوو هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی 2019ی فەرمانبەران دەستپێكردوەو تائێستا مووچەی وەزارەتەكانی (پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی، تەندروستی، شەهیدان، سامانە سروشتیەكان، داد، ئەنجومەنی دادوەری) دابەشكراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی داراییەوە دراوەتە PUKmedia، ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2019، مووچەی هیچ هیچ وەزارەتی و دەستەیەك دابەشناكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان دابەشكردنی مووچەش راگیراوەو وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەو وەزارەت و  دەستانەی ماون چاوەڕێی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەكات، بەڵام تائێستا دیارنیە كەی بڕیاری خەرجكردنی پارەكە دەدرێت و دەگاتە هەرێم.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket