riklam

له‌رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیدا مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ی.ن.ک‌‌ 10:29 AM - 2019-11-21
.

.

ئه‌مڕۆ 21-11-2019 به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتییه‌وه‌ له‌شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین چالاكی و مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

له‌سلێمانی بڕیاره‌ سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و لێپرسراوانی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بن، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ولێرو كه‌ركوك و كۆیه‌و راپه‌ڕین و بادینان و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شێكی زۆر له‌ شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ جگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كان، بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدان، سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان ده‌كرێت و چه‌پكه‌ گوڵی رێزو وه‌فا له‌سه‌ر مه‌رزای پیرۆزیان داده‌نرێت و جارێكی دیكه‌ یه‌كێتییه‌كان به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی رێبازه‌كه‌یان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket