شه‌هیدان ناسنامه‌ی یه‌كێتین
بیروڕا 09:29 AM - 2019-11-21.
بۆ یهكێتیو یه‌كێتییه‌كان یادی شه‌هیده‌كان هه‌میشه سروشی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌باته، به‌تایبه‌تی یادی شه‌هیدانی سه‌ركرده شیهاب وئه‌نوه‌ر جه‌عفه‌ر به‌تایبه‌تیش یادیان له‌ناوجه‌رگه‌ی خه‌باتی ئێستادادهبێت كه وه‌ك نوێكردنه‌وه‌ی پهیمانو عه‌هدی جاران بێت بۆ گیانبازی له‌ڕێی كوردستانی رزگاردا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و حزبه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تائێستا به‌رده‌وامه له خوێن به‌خشین، خاوه‌نی ده‌ریایه‌كه له خوێندنی شه‌هید له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی و به‌هۆی زۆری شه‌هیده‌كانی ئه‌م حزبه تێكۆشهوه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه.
مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه ههتاكوئێستا به‌چه‌ند قۆناغی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه‌و هه‌موو ڕۆژێك مێژوویه‌كی نوێی بۆخۆی تۆماركردوه،مێژوه‌كه‌ی پڕیه‌تی له‌سه‌روه‌ری گه‌وره كه‌له‌سه‌رده‌می شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی چه‌ندین داستان و قاره‌مانێتی تیا تۆماركردوهوه و هه‌میشه‌ش لهبوارهجیاجیاكاندا سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات وتێكۆشان بوه‌و گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری كه‌تۆماری كردبێت له‌پێناوی خاك و نیشتماندا گیانبازی وفیداكاری ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی بوهكهسنگی خۆیان كردۆته قه‌ڵغانی به‌رگریكردن له‌دژی داگیركاری و زوڵم و زۆر‌و له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی كه‌ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆری له‌سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و پاڵه‌وانه‌كانی زیندانه‌كانی تیابهخشیوهو خوێنی گه‌شی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
له‌وپێناوه‌دا كهبهدهیان سه‌ركرده‌ی ژیر‌و سه‌دان فه‌رمانده‌ی ئازا‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه‌هه‌ریه‌كه‌یان مێژویه‌كی پڕسهروهریان بۆخۆیان و خانه‌واده‌و یه‌كێتیه‌كه‌یان گه‌له‌كه‌یان تۆماركردوه‌و بونه جێگه‌ی شانازی بۆكه‌س و كاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان و یه‌كێتیه‌كه‌یان.
یه‌كێتی له شۆڕشی نوێ‌دا زیاتر بووه له‌وه‌ی ته‌نها وه‌ك هێزێكی سیاسی وێنابكرێت ،ئه‌م هێزه قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆڵنه‌دان و بیری كوردایه‌تی هاوچه‌رخ بووه،له‌م قوتابخانه‌یه‌دا وانه‌كانی كوردایه‌تی و دژایه‌تی كردی دوژمنانی كوردستان، له ئاستێكی به‌رزدا ئه‌وترایه‌وه هه‌ر بۆیه تێكۆشه‌ری نمونه‌ی له هۆشیاری و نمونه‌ی له دڵسۆزی و گیان بازیدا په‌روه‌رده‌كردوه،یه‌كێتی سه‌دان فه‌رمانده‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی بهورئاسای خۆی له پێناو ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان كردوۆته قوربانی،ڕه‌نگه كه‌م هێز هه‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا به ئه‌ندازه‌ی یه‌كێتی خوێنی بۆ ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌ی ڕشتبێت،داستانه‌كان ،سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و هێرش بردن ،چیرۆكی ئێجگار مه‌زنی ههڵۆكانی یه‌كێتی ئه‌گێڕنه‌وه.
یه‌كێتی به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له ساڵی 1975دا دروست بوو، كۆتایی هات به‌و سه‌رده‌مه‌ی داگیركه‌ران چۆن یان بویت ته‌راتێن به‌خاكی كوردستاندا بكه‌ن ،زیندانه‌كان شاهیدن قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی به‌ده‌م سرودی ڕێخهباتمانهوه چۆن ڕوبه‌ڕوی په‌تی سێدارهئهبوونهوه،هیچ سه‌رده‌م و هیچ به‌شێكی كوردستان نیه ، پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و قاره‌مانی یه‌كێتی تێدا شه‌هید نه‌بووبێت،كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروست بوو،بووه هۆكارێك كه‌شۆڕشی چه‌كداری په‌ره‌بسه‌نێت ئه‌گه‌رچی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا هانی گه‌نجان و لاوانی ده‌دا بۆشۆڕشی چه‌كداری دژی زوڵم و زۆری و چه‌وساندنه‌وه ئه‌وه‌بوو له13/9/1976 یه‌كه‌مین شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و ڕژێم ڕوویداو له‌وه‌وه كڵپه‌ی شۆڕش په‌ره‌ی سه‌ند كه‌له‌و شه‌ڕه‌دا خوێنی پیرۆزی شه‌هید فاتیحی شێخ حهیدهرلهههڵهبجه ، بووه سه‌رچاوه‌ی ڕووباری خوێنی شه‌هیدان.
شه‌هیده‌كان هه‌میشه به‌شێكی دانهبڕون له ئێمه كه‌م بژی وكهڵ بژی ،ئه‌مه ووته‌ی سێكوچكه‌ی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه شیهاب و ئه‌نوه‌ر و زۆراب بوو
له‌رۆژێكی وه‌ك مڕۆدا 21-11-1976 ئێوه‌ی سه‌ركرده گفتوگۆتان بوو كامتان، یه‌كه‌م كه‌س په‌تی سێداره بكه‌نه ملتان وببنه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان ،ڕووبه‌ڕووی جه‌لادانی به‌عس بڵێن كه‌م بژی وكهڵ بژی ،كێلی هه‌موو شه‌هیده‌كان دورنهمای خه‌باته بۆیهكێتیهكان ،چونكه له‌لوتكه‌ی نه‌مریدان.
شه‌ڕی داعش وههڵتۆقینی ئه‌م گروپه تیرۆریسته ،ئه‌وڕاستییه به‌ته‌واوی سه‌لماند كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چۆن له‌سه‌ره‌تاوه دركی به‌مه‌ترسی ئه‌م گروپه تیرۆرسته ومه‌ترسیه‌كانی كرد ،له سه‌ر عێراق وكوردستان وناوچه‌كه بۆیه هه‌رزوو پلانی تۆكمه وبه‌هێزی بۆ دانا‌و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان وله‌ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی داعش دا قاره‌مانانه به‌هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تری پێشمه‌رگه ڕێگری ته‌واویان لێكراو زه‌بری كوشنده‌یان لێدرا وته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانیان لێ پاكرایهوه،به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕانه‌ش به‌خوێنی شه‌هیدان سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هات، كه تێیدا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زیاتر له‌هه‌زار ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه وفه‌رمانده‌ی ئازای به‌خشیه پاراستن وهێمنی وئاسایشی كوردستان، كه ده‌توانین بڵێن كۆی شه‌هیدان وبرینداران وبێسهروشوێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌م جۆره‌یه.
ژماره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش 1846 شه‌هیده ویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ته‌نها زیاتر له‌هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه ،لهفهرماندهوپێشمهرگه هه‌روه‌ها بریندارانی پێشمه‌رگه‌ش 13 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری برینداران. پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
به‌هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ش 62 بێسه‌روشوێن هه‌یه ویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ناو پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنانه دا به‌شی زۆری به‌رده‌كه‌وێت
ههمووئهوپێشمهرگه قاره‌مانانه‌ی شه‌هیدو بریندار وبێسه‌روشوێن بوون له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،خه‌ڵكی ناوچه جۆراو جۆره‌كانی
كوردستانه ،ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه‌یه‌كێتی هی یه‌ك ناوچه‌و شوێن نییه به‌ڵكو یه‌كێتی هی هه‌مووانه وبۆههمووانه.
ڕۆژی شه هیدی یه‌كێتی له‌م ساڵدا ،هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه كۆنگره‌ی چواره‌می ی ن ك، كه‌ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدان چاوه‌ڕێن یه‌كێتی نوێ بێته‌وه وگیانێكی تازه بهبهریدابكرێتهوه و یه‌كێتی بێته‌وه یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران وخزمه‌تكاری هاوڵاتیان.
یه‌كێتی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی زیاتر بیست ههزارشههیدی قاره‌مانه ،ئه‌ركی حیزب وحكومه‌ته ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆكه‌سوكاری ونه‌وه‌كانی شه‌هیدان بێ جیاوازی دابین بكات.
درود بۆ ڕۆحی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردوكوردستان شه‌هیدان هه‌میشه به‌شێكی دانه‌بڕوان له ئێمه.
نوسینی / كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18