riklam

پاریس.. نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:59 AM - 2019-11-21
.

.

وه‌كو نه‌ریتێكی دبلۆماسی، دكتۆر لوئه‌ی جاف نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا، له‌ پاریسی پایته‌خت، سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عیراقی كردو به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن باڵوێزی نوێی عیراق نزار خیرالله‌ پێشوازی لێكرا.

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ به‌خێرهاتنی باڵیۆزی نوێی عێراق بوو.

سه‌ره‌تا به‌ ناوی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا به‌خێرھاتنێكی گه‌رمی كرد له‌ باڵوێزی ناوبراو، هیوای خواست سه‌ركه‌توو بێت له‌ كارو ئه‌ركه‌كانی. هه‌روه‌ها بیروڕیان گوڕیه‌وه‌ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا له‌ هه‌موو ئاسته‌كان. بڕیاردرا به‌رده‌وام بن به‌ درێژه‌دان به‌و په‌یوه‌ندیه‌ باشانه‌ی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی هه‌یه‌تی له‌ گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی عێراق و باڵوێزه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان.

له‌ كۆتاییدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌ و به‌شداریكردن له‌ چالاكیه‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وه‌ندی عێراقی و كوردی له‌ فه‌ره‌نسا.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket