riklam

رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی سمبولی به‌رخودان و خۆراگرییه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2019-11-20
.

.

بانكی زانیاری یه‌كێتی په‌یامێك له‌سه‌ر رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

له‌ ڕۆژی 21/11 و بیره‌وه‌ری (44) ساڵه‌ی به‌ڕێكردنی پڕشكۆی كاروانی سه‌رفرازی شه‌هیدانی ی.ن.ك. سه‌ری رێز وه‌فاداری له‌ ئاست گلكۆی شه‌هیدانی كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی  ڕێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال داده‌نوێنین.
شه‌هیدانی ی.ن.ك و گه‌له‌كه‌مان، به‌ گیانفیدایی و خوێنی خۆیان، توانیان ڕێچكه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی له‌ هه‌موو به‌ره‌و لایه‌نه‌كاندا بكه‌نه‌ چراخانی ڕێبوارانی ئازادی  گه‌ل و نیشتمان. له‌ سێچاره‌كی سه‌ده‌ی ڕابردوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، زیاتر له‌ هه‌موو لایه‌ن و حزبه‌ كوردستان و لایه‌نه‌ شۆڕشگێره‌كانی ناوچه‌كه‌ش، له‌ پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشان بووه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌م نه‌ریته‌ شۆڕشگێرییه‌ی، دواجار گه‌له‌كه‌مانی به‌ ئاسۆی ئازادی گه‌یاند. ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌، كه‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌ن و مافه‌كانیان پارێزراو بن.
له‌ كاتێكدا ئه‌م یاده‌ سیمبولیكه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چوار، كه‌ خوازیارین جارێكیتر ی.ن.ك گوڕوتین بداته‌وه‌ به‌ ڕێبازی شه‌هیدان و ره‌وانشاد مام جه‌لال و گه‌له‌كه‌شمان زیاتر و زۆرتر به‌ ئاواته‌ ڕه‌وایه‌كانی بگات.

رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان

بانكی زانیاری
(ی.ن.ك)

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket