riklam

پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەکرێت

کوردستان 05:17 PM - 2019-11-20
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/11/2019 به‌ سه‌رپه‌رشتی د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازه‌ یاسای ( پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێڕاق) به‌ڕێوه‌چوو،

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆی میكانیزمی داڕشتنی مادده‌كانی ناو یاساكه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی بڕگه‌كانی به‌ تێرو ته‌سه‌لی باس كرا، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تێڕوانین و دیدگای خۆی له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساكه‌ خسته‌ ڕوو و ڕایگه‌یاند:" ئه‌م پێشنیازه‌ یاسایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ لایه‌نی زاڵه‌ له‌ ده‌ركردنی یاساكه‌دا، بۆیه‌ به‌ پابه‌ند بوون به‌ بڕگه‌ی سێهه‌م له‌ مادده‌ی 110ی ده‌ستوری عێڕاقی و ده‌رنه‌چوون له‌ پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی یاسا عێڕاقیه‌كه‌ هه‌وڵمانداوه‌ یاسایه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابڕێژینه‌وه‌ كه‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی پاراستنی به‌روبووم وبه‌رهه‌می خۆماڵی تیادا بپارێزرێت له‌به‌رده‌م لێشاوی به‌رهه‌می هاورده‌" له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی كرد كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م یاسایه‌دا زیاتر پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی وپیشه‌سازییه‌.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و وه‌زیری بازرگانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی لێژنه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی یاساكه‌ تێڕوانین و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساكه‌ ده‌ربڕی و بڕیاردرا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا جارێكی تر كۆببنه‌وه‌ بۆ خستنه‌ ڕوو و گفتوگۆكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ گۆڕانكارییان تیادا ده‌كرێت.

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket