riklam

وەزیری پلاندانان: توانامرۆییەكانی فەرمانبەران بەرزدەكەینەوە

کوردستان 04:57 PM - 2019-11-20
.

.

 وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵی جدی دەدەین بۆ بەرزكردنەوەی توانا مرۆییەكانی فەرمانبەران و بەئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكانی حكومەت.

ئەم وتانە‌ی وەزیری پلاندانان لەمیانی پێشوازیكردنی لە (Chandramouli K.Kren) كونسوڵی گشتی هیندستان لەهەرێم هات، كە ئەمرۆ 20-11-2019 سەردانی دیوانی وەزارەتی پلاندانانیان كرد.

لەكۆبونەوەیەكدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاكرا و تەئكید لە پتەوكردنی هەماهەنگیەكان كرایەوە، هەر لەكۆبونەوەكە گفتوگۆلەبارەی پێشخستنی بوارەكانی ئابوری و پیشەسازی كرا لەرێگەی هاندانی كۆمپانیاكانی وولاتی هیندستان تا لەهەرێم وەبەرهێنان ئەنجامبدەن و كارگە و دامەرزاوەی تایبەت بە پیشەسازی بكەنەوە بۆ ئەوەی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان برەخسێت. دواتر تاوتوێی بەرزكردنەوەی ئاستی توانامرۆییەكانی فەرمانبەران و دامەزراوەكانی حكومەت كرا بەتایبەت لەكردنەوەی خول و راهێنانی فەرمانبەران بەتایبەت لەبوارەكانی تەندروستی و كشتوكاڵ و پەروەردە لەڕێگەی سوود وەرگرتن لەكەسانی شارەزاو لێهاتوو و ئەزموونی وولاتی هیندستان.

پاشان وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە پلانی وەزارەت و حكومەت كرد بۆ بەئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكان بۆئەوەی ڕۆتین كەمبكرێتەوە تا مامەڵەی هاوڵاتیان خێراتر ڕایي بكرێت.

لەبەرامبەردا كونسوڵی هیندستان ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و پاڵپشتیەك بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ كردنەوەی خولی شیاندن و رەخساندنی هەلی خویندنی ماستەرو دكتۆرا بۆ خویندكارانی هەرێمی كوردستان.


PUKmedia  ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket