riklam

سەرۆك كۆمار: پێویستە كاری كۆمسیۆن لەچوارچێوەیەكی پیشەیدا بێت

عیراق 04:09 PM - 2019-11-20
.

.

سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی كاركردنی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ كردەوە، بۆ پشتیوانیكردن لە ھەوڵەكانی كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی سەرپێچی و دەستدرێژیكردنە سەر ھاونیشتمانیان.

ئەمڕۆ ٢٠١٩/١١/٢٠ سەرۆك كۆمار د.بەرھەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ عەقیل جاسم موسەوی و وەفدی یاوەری.

لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك بەرھەم جەختی لە كاری كۆمسیۆن لە چوارچێوەیەكی پیشەیی و مرۆیی، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، ھاوكات ئاماژەی بەگرنگی بەدواداچونی پرسەكانی شەھید و برینداران و دەستبەسەركراوان و گواستنەوەی راستیەكان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ، دووپاتی لە ئامادەبوونی كۆمیسۆنەكە لە مەیدانەكانی خۆپیشاندان و كاركردن بۆ بەدواداچونی راستی رووداوەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ كردەوە، ھەروەھا ئاماژەی كرد بە پەیوەندی بەردەوامیان بەحكومەت و گواستنەوەی پێشھاتەكان لەچوارچێوەی ئەركی نیشتمانیدا لە پێناو بەرجەستەكردنی مافەكانی مرۆڤ لە وڵاتدا.


PUKmedia  تایبەت

8768 [1600x1200].png

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket