riklam

ئەڵێن لە جەھەنمدا

بابەتی گۆڕاو 03:13 PM - 2019-11-20
.

.

ئەڵێن لە جەھەنمدا

20/11/2019   

١-ھەر ھێلکەیەک ئەکڕی پیسە.
٢- کورسی پاصەکانی ھەمووی ھەتاویان لەسەرە.
٣-دەم بخەیتە ناو دەمی ھەر کەسێکەوە سیری خواردوە.
٤- ئیبراھیمی قادرییش مەقام ئەڵێ.
٥-ھەموو مەسئولەکان رەفیقی مناڵیتن و ناتناسنەوە.
٦-ساردییت بۆ دائەنێن گەرم گەرمە.
٧-نەفەری پێش تۆ ئاوی نەکردووە بە ئاودەستەکەدا.
٨-برژانگی ئافرەتەکانی صەناعییە.
٩-کفتەکانی بڵن.
١٠-کۆڵانەکەتان پڕ ئەبێ لە ماڵە عەرەبی ئاوارە.
١١-ھەزار ئینتیخاباتیش بکەی ھەر ئەو حیزبانە دەر ئەچنەوە.
١٢-لە مەتعەمی دەرەوەدا نان و بەڕووش بخۆی زەحیر ئەبی.
١٣-سەیارەکانی پێشەوەت دایم لە گەڵ بوکەخاندان.
١٤-عەرەبانەکانی سەرقەبران سوخمەو دەرپێی ژنانە ئەفرۆشن.
١٥-خۆت خەڵکی ئامێدیت و لە وەزارەتێکدا تەعیین ئەبی ھەموویان بە ھەورامی قسە ئەکەن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket