riklam

دۆخی هەرێم و عیراق تاوتوێ دەکرێت

کوردستان 02:29 PM - 2019-11-20
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠/١١/٢٠١٩ لەشاری هەولێر دەرباز كۆسرەت ڕەسول پێشوازیكرد لە ئەیاز نەواب لێرسراوی مەلەفی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا.

لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیاو جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانكردەوە.

بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق، هەردوولا دیدو تێڕوانینەكانیان ئاڵوگۆڕ كردو دووپاتیانكردەوە كەپێویستە هەماهەنگی بەردەوام هەبێ لەنێوان لایەنەكان بەمەبەستی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان.

هاوكات دەرباز كۆسرەت ڕەسول و لێپرسراوی مەلەفی عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گفتوگۆیان كرد لەبارەی داهاتووی ناوچەكەوقۆناغەكانی دوای لەناوبردنی تیرۆر و بنیاتنانەوەو ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكان و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەماهەنگینێودەوڵەتی هەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و لەناوبردنی یەكجارەكی تیرۆر.

PUKmedia

079EBDA6-FA24-4B2D-979A-F000492DD8F2.jpeg

C7C9B27B-9B57-4AAB-A9E6-6F93A738DF9B.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket