riklam

سلێمانی .. بڕێك هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت

کوردستان 01:09 PM - 2019-11-20
.

.

به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنیه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ،‌ ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نگویندا ده‌گرن و ره‌وانه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.

له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نگوینی داوه‌ و داوای له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (200) دوسه‌د كیلۆگرام هه‌نگوینی ئێرانیدا گرتووه‌، به‌نوسراوی فه‌رمی هه‌نگوینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردووه‌ بۆ گرتنه‌ به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌ هه‌نگوینه‌كه‌ و‌خاوه‌نه‌كه‌ی.

هه‌نگوینه‌كه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ی‌ پێنجوێن كراوه‌، له‌وێوه‌شه‌وه‌ بۆ ‌ شاری سلێمانی‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی هه‌نگوینه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان‌ له‌ناوده‌برێت، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئاسایشی سلێمانی به‌پێدانی زانیاری و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، یاخود ده‌رچوونی رۆژانه‌ی كارمه‌نده‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات.
 
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket