riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌موومان قه‌رزداری خاتوو ئه‌گنیتاین

پرسەنامە 12:48 PM - 2019-11-20
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتا هاوسه‌ری عومه‌ر شێخمووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگیری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عومه‌ر شێخمووس ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هه‌ڤاڵی به‌ڕێز عومه‌ر شێخموس

سڵاوێكی گه‌رم..

هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئه‌گنیتا) ی هاوژینی به‌ڕێزتان و یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی بیانی ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌دڵه‌وه‌ خه‌مبار و نیگه‌رانی كردم.

كۆچكردوو له‌ڕۆژگارێكی سه‌ختدا و له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا، وڵاتی سویدی و خۆشگوزه‌رانییه‌كانی ژیانی رۆژئاوای جێهێشت و به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌كی شه‌ره‌فی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی له‌ شاخه‌كانی كوردستان هه‌موومانی قه‌رزار و له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌به‌رچاوی دنیا سه‌ربه‌رز كرد.

به‌م بۆنه‌ كاره‌ساتباره‌وه‌ خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی تێكۆشه‌ر و ھاوڕێی و هاوسه‌نگه‌ری مام جه‌لال و خێزان و دۆستان و ئه‌زیزانی (ئه‌گنیتا خان) ده‌كه‌م.

به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌مریی هه‌میشه‌یی بۆ كۆچكردوو بێت و سه‌بوری و ئارامگرتنیش بۆ به‌ڕێزتان له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم.

روحی شاد بێت

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket