riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: خاتوو ئه‌گنیتا هاوسۆزی دۆزی كورد بوو

پرسەنامە 12:40 PM - 2019-11-20
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتا هاوسه‌ری عومه‌ر شێخمووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عومه‌ر شێخمووس ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 به‌ڕێز: كاك عومه‌ر شێخموس

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتای خێزانی جه‌نابت و یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی بیانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانم له‌ شاخ بیست، ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم.

خاتوو ئه‌گنیتا هه‌میشه‌ هاوسۆزو پشتیوانێكی گه‌وره‌ی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بوو، هاوشانی پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌خاكی كوردستان كردوه‌ پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی تان بێت و خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.


‎ انا لله وانا الیه راجعون

لاهور شێخ جه‌نگی
۲٠۱۹/۱۱/۲٠
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket