riklam

مه‌كته‌بی سیاسی: به‌ كۆچی دوایی ئه‌گنیتا كورد دۆستێكی ئازیزی له‌ده‌ستدا

پرسەنامە 12:25 PM - 2019-11-20
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتا هاوسه‌ری عومه‌ر شێخمووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عومه‌ر شێخمووس ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ نیگه‌رانی زۆره‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئه‌گنیتا) هاوسه‌ری تێكۆشه‌ر و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (عومه‌ر شێخ موس)مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێز كاك  عومه‌ر شێخ موس و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین ، هیوادارین دوا كۆست و ناخۆشییان بێت و رۆحی خاتوو(ئه‌گنیتا) شاد بێت.

  خاتوو (ئه‌گنیتا)  ژنێكی خه‌باتكار و شورشگێر و هاوسۆزی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كوردبوو ، ئه‌و ژیانی هێمن و گه‌شه‌سه‌ندوی سویدی جێهێشت و له‌ ژیانی سه‌ختی شاخ و هاوشانی شۆرشگێران ژیا، هیوای زۆری هه‌بوو به‌ گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان  به‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ، به‌كۆچی دوایی خاتوو (ئه‌گنیتا)  دۆستێكی ئازیزمان له‌ده‌ستدا .


مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket