riklam

فوئاد مه‌عسوم سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر شێخمووس ده‌كات

پرسەنامە 11:59 AM - 2019-11-20
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتا هاوسه‌ری تێكۆشه‌ر و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق پرسه‌نامه‌یه‌كدا هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی عومه‌ر شێخمووس و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

برای ئازیزم كاك عومه‌ر شێخ موس

به‌ په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتای هاوسه‌رتان و خوشكه‌تارای هه‌مومانم پێگه‌یشت ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌و بۆنه‌وه‌ خه‌مناكه‌وه‌.

خاتوو ئه‌گنیتا یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی بیانی شاخ له‌ریزه‌كانی شۆڕشی نوێدا له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان جه‌سورانه‌و وه‌كو ته‌وارێكی ئازا شانبه‌شانی جه‌نابتان له‌كۆڕی خه‌بات ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو كه‌ وره‌و توانایه‌كی به‌هێزبوو بۆ ئه‌وێ ڕۆژێی پێشمه‌رگه‌ .

یادو یاده‌وه‌ری ئه‌وڕۆژانه‌ به‌خێر كه‌ خاتوو ئه‌گنیتا ده‌ستی له‌هه‌موو جوانیه‌كانی ئه‌وروپا به‌رداو شاخ و ژیانی كوله‌مه‌رگی ئه‌وساته‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ سه‌ختترین ڕۆژه‌كانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی بوون .

دوباره‌ سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌كه‌م و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم ڕۆحی ئاسوده‌ بكات .

د.فوئاد مه‌عسوم
20 ی نۆڤه‌مبه‌ری

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket