riklam

دڵشاد عومه‌ر: له‌كاتی پێویستدا سود له‌ وانه‌بێژان وه‌رده‌گرین

کوردستان 11:19 AM - 2019-11-20
.

.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، دەتوانین لەكاتی پێویستدا سودیان لێببینین و دامەزراندنی ئەو رێژە زۆرەش ئەركی پەروەردە نییە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 20-11-2019، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ PUKmedia سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند: وانەبێژ كاتییە و دەتوانین لەكاتی پێویستدا سودیان لێببینین.

وتیشی: ئەگەر لە داهاتوودا قوتابخانەی زیاتر بكرێتەوە و ژمارەی پۆلەكان زیاد بكرێن ئەوا پێویستمان بە مامۆستایانی وانەبێژ دەبێت و دەتوانین سود لەژمارەیەكی زیاتریان وەرگرین.

دڵشاد عومەر راشیگەیاند: لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر دەرچووی زانكۆ هەیە و دامەزراندنی ئەو رێژە زۆرەش ئەركی پەروەردە نییە، لە دوو ساڵی رابردووشدا  26 هەزار فۆڕممان دابەشكردووە و لەو رێژەیەش توانیومانە سود 4 هەزار و 556 دەرچوو وەرگرین.

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی چاوپێكەوتنەكە...

PUKmedia تایبەت

فۆتۆ و ڤیدیۆ/ جەعفەر جەلالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket