riklam

خوشكه‌ ئه‌گنیتای شاخ كۆچی دوایی كرد

پرسەنامە 10:59 AM - 2019-11-20
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا خاتوو ئه‌گنیتا هاوسه‌ری عومه‌ر شێخمووس ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به‌ خاتوو ئه‌گنیتا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: خاتوو ئه‌گنیتا(Agneta Barbro Elisabeth) یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی بیانی بوو له‌ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.

وتیشی: خاتوو ئه‌گنیتا ساڵی 1981 هاته‌ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نازناوی خوشكه‌ تارای پێبه‌خشرا و چه‌كی شه‌ره‌ف و كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرت و له‌ ده‌رد و مه‌ینه‌تی بێ ده‌رامه‌تی خۆی ڕاگرت له‌ كاتێكدا خاتوو ئه‌گنیتا له‌ بنه‌ماڵه‌ ئه‌رستۆقراته‌كانی سوید بووه‌ و یه‌كه‌مین بیانییه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بووبێت.

ڕه‌هبه‌رسه‌ید برایم له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا وتیشی: سه‌ره‌خۆشی له‌ كاك عومه‌ر و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.

PUKmedia  باشیلا جه‌عفه‌ر

34567 (3).jpg

34567 (2).jpg

34567 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket