گۆران له زانكۆی سلێمانی
ئەدەب وهونەر 09:15 PM - 2019-11-19.
له‌ساڵیادی شاعیری گه‌وره‌ی كورد گۆران(18/11 /2019 )،به‌شی زمانی عه‌ره‌بی،كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی ،به‌هاوكاری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری كۆلێژ وله‌هۆڵی پرۆفیسۆر عیززه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ،سیمنارێكی بۆ هه‌ردوو ڕه‌خنه‌گر وئه‌كادیمی پرۆفیسۆران زاهیر له‌تیف كه‌ریم ونیان نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی ر ِێكخست به‌ناونیشانی "گۆران له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌ده‌بی به‌راووردكاریدا".سیمناره‌كه، یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر دكتۆر ئیسماعیل به‌رزنجی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد،سه‌ره‌تا به‌پێناسه‌یه‌كی گۆران وڕۆڵی له‌بزاڤی شیعری نوێی كوردی ده‌ستی پێكرد.دواتر پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم ئاماژه‌یه‌كی خێرای به‌وه‌دا كه‌مه‌به‌ستێتی ئه‌م سیمناره له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌وره‌یی وپێزانین و وه‌فایه‌ك بۆ گۆران ی هه‌میشه زیندوو كه‌توانی شیعری كوردی له‌قۆناغێكی چه‌قبه‌ستووه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه نوێیه‌كان وچه‌مكه بابه‌تگه‌رایی وئه‌زموونگه‌رایی ودیدگه‌راییه جیهانییه‌كان.هه‌روه‌ها پێناسه‌یه‌كی خێرای به‌ژیانی گۆران وپێناسه سه‌ره‌كییه‌كانی زانستی ئه‌ده‌بی به‌راووردكاری كرد.دواتر چه‌ند پرسیارێكی خسته ڕوو كه‌سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ناونیشانی سیمناره‌كه‌وه هه‌بوو،وه‌ك ئایا ده‌شێت گۆران وئه‌ده‌به‌كه‌ی له‌بازنه‌ی ئه‌ده‌به نه‌ته‌واییه‌تیه‌كه بچنه ده‌ره‌وه وپه‌یوه‌ندی به‌ئه‌ده‌به زلهێزه‌كانه‌وه بكه‌ن؟ ڕۆڵی ئه‌ده‌بی به‌راووردكاری بۆ گۆران چی بوو؟ جۆری ئه‌و توێژینه‌وه به‌راووردكارییانه خۆیان له‌چ قوتابخانه‌یه‌كی به‌راووردكاریدا ده‌بینێته‌وه؟بۆ وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م ،ووتی"پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ده‌به نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌سنووری دیاریكراوی خۆیان بچنه ده‌ره‌وه،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ده‌به‌كان به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌ڕۆن.به‌ڵام بۆ چوونه ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌چوار مه‌رجدا كه‌ئه‌و مه‌رجانه مه‌رجی زانستی ئه‌ده‌بی به‌راووردكارییه وه‌ك پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی وچوونه ده‌ره‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی لۆژیكی دیاریكراو ووه‌رگرتنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ودوا مه‌رجیش بریتی بوو له‌تموح ئه‌ویش به‌وه‌ی نووسه‌ران وشاعیران پێویسته هه‌ندێك لادان له‌پرنسپه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن له‌پێناو خوڵقاندنی ئاینده وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌مڕۆ بابه‌تێك نه‌گونجێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك یان دووردا بگونجێت.بۆ وه‌ڵامی پرسیاری دوهه‌میش ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین ڕۆڵێكدا كه‌توێژینه‌وه به‌راووردكارییه‌كان به گۆران یان به‌خشێوه وه‌ك:
- لێكۆلێنه‌وه له‌شوناسی فیكری وسۆسیۆڵۆژی وسیاسی وئه‌ده‌بی گۆران كه‌بێگومان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌شه‌وه هه‌یه.
- ئاشكراكردنی توانا داهێنانه‌كانی گۆران هه‌روه‌ك چۆن ڤۆڵتێر داهێنانه‌كانی شكسپیری ئاشكرا كرد.
- ده‌ستنیشانكردنی ئاستی به‌ڕۆشنبیركردنی ده‌قه‌كانی له‌ڕووی پێكهاته په‌یوه‌ندی وسه‌رچاوه ناوه‌كی وده‌ره‌كییه‌كانه‌وه.
- به‌ده‌رخستنی كه‌سێتی نووسینی له‌ڕووی ڕێباز ومیتۆد وكه‌ره‌سته هونه‌ری وبابه‌تییه‌كانی.
- به‌ده‌رخستنی زانیارییه وورد وشاراوه‌كان .لێره‌دا ئاماژه‌یكرد به میتۆدی ڕه‌خنه بونیادگه‌ری ودوای بونیادگه‌رییه‌كان به‌تایبه‌تی بونیادی زانسته ئه‌ندازه‌یی وماتماتیكی وفیزیكی وكیماگه‌رییه‌كان.یان ڕه‌خنه‌ی خوڵقاندن وفۆرماڵیزمه‌كان ...هتد.
- زانینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی وڕێژه‌ی به‌شداریكردنی گۆران له‌بونیادنانی ئه‌و ئه‌ده‌به.
- دیاریكردنی ئامانجێتی وستراتیژییه‌تی گوتاری شیعری گۆران وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆران ته‌واو ڕه‌چاوی دۆخه سۆسیۆڵۆژییه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆی كردبێت و وێنه‌یه‌كی دووباره‌ی به‌رامبه‌ره‌كان نه‌بێت.
- ده‌ستنیشانكردنی به‌ها شیعرییه‌كانی له‌ڕووی شێوه وبابه‌ت وناوه‌ڕۆكه‌وه.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری سێهه‌میش گووتی:
ئه‌و توێژینه‌وانانه‌ی كه‌هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ پ.د.نیان مه‌ستی ئه‌نجام دراوه یه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو سه‌رجه‌م قوتابخانه به‌راووردكارییه‌كانی له‌خۆ گرتووه وه‌ك قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی وئه‌مریكی وسڵاڤی وئینگلیزی وبونیادگه‌ییه‌كان.بۆ ئه‌مه چه‌ند نموونه‌یه‌كی پراكتیكی هێنایه‌وه كه‌لێره‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه.
پ.د.نیان نوشیروان فوئاد مه‌ستی یش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیاری ئه‌ده‌بی به‌راووردكاری كرد ئه‌ویش به‌ڕۆشبیركردنی ده‌قه.ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گۆران به‌وپێیه‌ی هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یام وڕێبازی شیعرییه وه‌ك كڵاسیزم وڕۆمانسیزم وڕیاڵیزم وسیمبۆڵیزم ودادایزم ئه‌وا بێگومان ئه‌م ڕێبازانه پێویستیان به‌سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی ڕۆشنبیری ومه‌عریفییه.واته به‌لای پ.د.نیان مه‌ستی ییه‌وه كارنامه‌ی گۆران ته‌نها كارنامه‌یه‌كی خۆڕسكی نه‌بووه به‌ڵكو له‌پشت به‌هره شیعرییه‌كه‌وه ڕۆشنبیرییه‌ت بوونی هه‌بووه.لێره‌دا ئاماژه‌ی به‌ووته‌یه‌كی گه‌وره شاعیری جیهانی ت.س.ئیلیۆت كرد كه‌ده‌ڵێت "شاعیر له‌ڕێگه‌ی دوو چه‌مكی سه‌ره‌كییه‌وه ده‌بێته داهێنه‌ر ئه‌وانیش به‌هره وڕۆشنبیرییه.گۆران یش له‌م جۆره بوو،له‌لایه‌كه‌وه خاوه‌ن سه‌لیقه وبه‌هره‌یه‌كی شیعری كه‌بێگومان ئه‌م به‌هره‌ییه‌ی له‌سه‌رچاوه ناوه‌كییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه به‌نموونه‌ی مه‌وله‌وی وبێسارانی ونالی وسالم وكوردی ومه‌حوی...دواتر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوه وله‌پێناو فراوانكردن وگه‌وره‌كردنی بازنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی وله‌ڕێگه‌ی زانینی زمان وڕۆشنبیرییه‌ته عه‌ره‌بی وفارسی وتوركی دواتر ئینگلیزییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌جیهانی ده‌ره‌وه كردووه.به‌مانایه‌كی ڕوونتر پ.د.نیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌كارنامه‌كان وبه‌رپرسیارێتی گۆران به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ئاستێكی نموونه‌ی وئایدیاڵیزمیدا بوو،ئه‌مه گه‌رچی له‌ڕووی فیكری وسیاسییه‌وه سه‌ر به‌بلۆكی ماركسیزم وسۆشیاڵیزم بوو.دواتر ئاماژه‌یه‌كی زانستی خسته ڕوو به‌وه‌ی گه‌ر گۆران وئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌رگایان له‌سه‌ر خۆیان دابخستایه ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وابوو كه‌سێك له‌ژوورێكی داخراودا دابنێت به‌بێ ئۆكسجین.بۆیه په‌یوه‌ندیكردنی گۆران به‌جیهانی ده‌ره‌وه هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ بوو بۆ خۆی وئه‌ده‌به نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی.
دوای ته‌وابوونی سیمنار،ده‌رگای پرسیاره‌كان له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووندا كرایه‌وه، كه‌خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی مامۆستایانی زمانی عه‌ره‌بی وكوردی وئینگلیزی ئاماده‌بوون.ئه‌مه جگه له‌خوێندكارانی به‌شه زانستییه‌كان.سیمناره‌كه‌ش به‌زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كرا،به‌ڵام پرسیار ووه‌ڵامه‌كان زمانی كوردی له‌خۆ گرت.
د.ژینۆ عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26