riklam

سبه‌ینێ ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 07:34 PM - 2019-11-19
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌ 20-11-2019، ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم بڵاوكرابووه‌وه‌، وابڕیاربوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ 20-11-2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش، هێزی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم، پۆلیسی نه‌وت و غاز دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌دا نییه‌و (30) ڕۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket