روسیا: دژی هەر ئۆپراسیۆنێكی ترین بۆ سەر خۆرئاوا
جیهان 06:10 PM - 2019-11-19.
ئەمڕۆ 19-11-2019 روسیا نیگەرانی و سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر بەڵێنی توركیا لەدەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنێكی تری سەربازیی لەباكوری سوریا، هۆشیاریشی داوەتە توركیا و رایدەگەیاندووە، كە هەنگاوێكی وا زیان بە هەوڵەكانی سەقامگیركردنی ناوچەكە دەگەیەنێت و دۆخەكە ئەوەندەی تر تێكدەچێت .
رۆژی 18-11-2019 مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایەگەیاندووە: ئەگەر ناوچەكە لە یەپەگەو شەڕڤانان و هێزەكانی سوریای دیموكرات پاكنەكرێتەوە، ئەوا توركیا ئۆپراسیۆنێكی تر لەباكوری سوریا دەست پێدەكاتەوە.
راشیگەیاندووە: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و روسیا پابەندی رێكەوتنەكان نەبوون، هەر بەپێی ئەو رێكەوتنانەش بووە كە مانگی رابردوو توركیا هێرشەكانی بۆ سەر باكوری خۆرهەڵاتی سوریا راگرتووە، چاوش ئۆغلۆ داواش لە روسیاو ئەمریكا دەكات كە رێوشوێنی پێویست و زیاتر لەدژی هەسەدە بگرنەبەر.
سەبارەت بەوتەكانی چاوشئۆغلۆش، ئەمڕۆ 19-11-2019 وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: كە لێدوانەكانی ئۆغلۆ مایەی سەرسوڕمانە، مۆسكۆ بەتەواوی پابەند بووە بە رێكەوتنی نێوان فلادیمیر بۆتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.
هاوكات جەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەكەی هەوڵی زۆری داوە تا ناوچەكە ئارامی و سەقامگیری باش بەخۆیەوە ببینێت.
كۆشانیكۆف راشیگەیاندووە: بانگەشەی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی دەبێتە مایەی تێكچوون و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا.
جەنەڕاڵ كۆشانیكۆف دەشڵێت: لە یاداشتی تێگەیشتنی نێوان روسیاو توركیادا كە سەرۆكی هەر دوو وڵات واژۆیان كردووە، رێگە نەخشەی چارەسەری سەرجەم كێشەكان كراوە.
PUKmedia وكالات
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
02:26 PM - 2024-04-17
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
10:41 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16