riklam

وەزیری پێشمەرگە فەرماندەیی میحوەری مەخمور و گوێری بەسەردەکاتەوە

کوردستان 05:35 PM - 2019-11-19
.

.

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت : پرۆسەی خۆڕێكخستنەوەی هێزەكان بەئاراستەیەكی باش بەڕێوەدەچن و هەوڵەكانیشمان چڕتر دەكەینەوە، لە پێناو ‌گەیشتن بەئامانجە سەرەكیەكە، كە جێبەجێكردنی تەواوەتی‌ پڕۆسەی چاكسازییە لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا.

ئەو وتانەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 19/11/2019 لەمیانی سەردانێكی مەیدانی بوو، بۆ فەرماندەیی میحوەری مەخمور- گوێر، كە لەو سەردانەدا، سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و ئەمینداری گشتی و سەرۆكی ئەركان و ژمارەیەك لەئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت ئامادەیبوون.

لەكۆبونەوەیەكیشدا، لەگەڵ فەرماندەو ئەفسەرانی ئەو میحوەرە، وەزیری پێشمەرگە، سوپاسی پێشمەرگە نەبەردەكانی ئەو میحوەرە كرد كە لەماوەی شەڕی داعش بەشێوەیەكی ئازایانە رووبەڕوی تیرۆریستانی داعش بوونەوەو شەهید و قوربانیان لەو پێناوەدا, هاوكات جەختی لە جێبەجێ كردنی ئەرك و فەرمانی سەربازییانەی ئەو هێزانە كردەوە و راشیگەیاند: خواستی هەمووانە كە هێزێكی نیشتمانیی سەربەخۆی یەكگرتوومان هەبێت، لەئێستاشدا ئیرادەیەكی سیاسیی بەهێز هەیە بۆ سەركەوتنی ئەو خواستە و هەمووان پشتگیری دەكەن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، سیروان بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی میحوەری مەخمور- گوێر، سوپاسی وەزیری پێشمەرگەو وەفدی یاوەری كرد، كە لەنزیكەوە سەردانی ئەم میحوەرەیان كردوە و لە بارودۆخی هێزەكانی پێشمەرگە و رەوشی ناوچەكە دەكۆڵنەوە، هاوكات دووپاتی پاڵپشتی و پابەندی خۆیان بۆ بڕیار و راسپاردەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket