riklam

وه‌زیری پلاندانان: هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێم گرنگه‌

کوردستان 05:08 PM - 2019-11-19
.

.

ئه‌مڕۆ 19-11-2019، له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازیكرد له‌ سڤێن كڕاوسپێ‌ كونسوڵی گشتی ئه‌لمَانیا به‌وه‌كاله‌ت له‌هه‌رێم و رۆلاند لاوكنه‌ره‌ به‌رێوه‌به‌ریGIZ  ی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق.

له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی داهاتووی GIZ  له‌هه‌رێمی كوردستان كرا تایبه‌ت له‌په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابواری هه‌رێم و هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێ كردنی خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌رفه‌تی هه‌لی كار و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ وه‌زیری پلاندانان داوای له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و GIZ و كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌كرد به‌رده‌وامی به‌پرۆژه‌كانیان بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژه‌ گرنگانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌" دواتر وه‌زیری پلاندانان باسی له‌ پلان و روئیای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد بۆ چوار ساڵی داهاتوو كه‌ له‌رێگه‌ی دارشتنی پلانی ستراتیژی كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌دامه‌زاروه‌كان و هاندانی كه‌رتی تاییه‌ت بۆ هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان.

پاشان وه‌زیری پلاندانان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی رابردووی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و GIZ ی ئه‌ڵمانیان كرد كه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكان پرۆژه‌ی گرنگیان به‌هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامداوه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket