riklam

فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كرێنه‌ هه‌میشه‌یی

کوردستان 04:48 PM - 2019-11-19
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم گشتاندنێكی ده‌ركردووه‌، بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و به‌ هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.

به‌پێی گشتاندنێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، كه‌ ئه‌مڕۆ 19-11-2019، ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌،  نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاسته‌ی گشت فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌ كراوه‌، داوا كراوه‌ له‌ ماوه‌ی (3) ڕۆژدا زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆیان ڕه‌وانه‌ بكرێت.

هاوكات، به‌پێی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك، كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردووه‌ و دراوه‌ به‌ حكومه‌ت تا له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێت، گشت فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ 3 ساڵ خزمه‌تیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی و ماوه‌ی خزمه‌تی گرێبه‌ستیه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت بۆ سه‌رمووچه‌ و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و خانه‌نشینی.

PUKmedia

545445454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket