riklam

هەقە لەمەولا

بابەتی گۆڕاو 03:11 PM - 2019-11-19
.

.

هەقە لەمەولا

-شیعەش سەیرە بەڕاستی
+بۆچی سەیرە قوربان؟
_بەھارەکەی لە پاییزدایە
**********
نالی: تا ئێستا جوابی شیعرەکەی سلێمانیم پێ نەگەیشتووە
سالم: ئەی حەل؟
نالی: لینکەکەیم بۆ بنێرە
***********
-ھەقە لەمەولا خوا کاربەدەستەکان قەبز بکات
+بۆۆۆۆۆۆۆ؟
-چونکە وەزعەکە تەواو گواوی بووە
************
-ئەلەو....ئەڵێم دەبەسە ئیتر مردووت مرێ...تاقەتت نەچوو؟؟
+کێی جەنابت؟
-تەحەمول
**********
-پێویستە ئیتر ئیعلام و دەسەڵات تێ بگەن
+لە چی تێ بگەن؟
-لەوەی کە لەیەکتری تێ ناگەن
**********
-میللەتێکی زۆر قوڕبەسەر و داماوین
+ وا نی یە ئوستاز
-چۆن وا نی یە؟ دە شوێنێکم پێ بڵێ کورد تیایدا دڵخۆش بێ
+ ئینستاگرام
******
سکرتێر:ھیچ خەمت نەبێ،جەنابی وەزیر دڵی زۆر باشە
موراجیع: ئەی زەختی چۆنە؟
*********
-لەم وڵاتەدا ژن بەدەست پیاوەوە گیری خواردووە
+ئەی پیاو؟
-پیاو بەدەست ناپیاوەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket