riklam

ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ سزا به‌سه‌ر لێپرسراوه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی عیراقدا بسه‌پێنێت

عیراق 03:02 PM - 2019-11-19
.

.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئاڵۆزی عیراق رایگه‌یاند: ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین له‌كاتێكدا لێپرسراوه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی عیراق بونه‌ته‌ هۆی ئازاردانی عیراقییه‌كان.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌نده‌ڵن و سه‌روه‌تی عیراقییه‌كان ده‌دزن و خۆپیشانده‌ران بریندار ده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن.

ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ خۆپیشاندانه‌كانی عیراق شه‌ش هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌و یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانیان بڕینی مووچه‌ی پله‌باڵاكانه‌ كه‌ ده‌رماڵه‌كانیان له‌ 70% ی مووچه‌ پێكده‌هێنێت و داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket