riklam

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسێكی باڵا ده‌رده‌چێت

عیراق 02:42 PM - 2019-11-19
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ینه‌وا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یدا تۆمه‌تبارن به‌بردنی بڕێك پاره‌ و دواتر هه‌ڵاتوون، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌بوایه‌ بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه‌ بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڵام دزیویانه‌.

لایخۆیه‌وه‌ دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا روونیكردووه‌ته‌وه‌ دوای وه‌رگرتنی لێدوانی نوێنه‌رانی یاسایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاری له‌كارلابردنی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ركردووه‌و فه‌رمانی 15 ساڵ زیندانیكردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌ركراوه‌ .

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket