riklam

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق كاتێكی دیاریكراو ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت

عیراق 11:27 AM - 2019-11-19
.

.

دوانزده‌ هاوپه‌یمانی و كوتله‌ی سیاسیی عیراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رقه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و ماوه‌ی 45 رۆژیشیان بۆ حكومه‌ت دیاریكرد تاوه‌كو چاكسازییه‌كان جێبه‌جێبكات.

هاوپه‌یمانان و كوتله‌ی سیاسیی كه‌ پێكهاتبوون له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی نه‌سر و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ره‌وتی حیكمه‌ و به‌ره‌كانی رزگاری و توركمانی و چه‌ند لایه‌نێكی تر جگه‌ له‌ ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند بڕیار و پێشنیارێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانی چاكسازی.

هه‌روه‌ها ماوه‌ی 45 رۆژیان ددیاریكرد بۆ حكومه‌ت تا جێبه‌جێیان بكات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ متمانه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام ده‌درێت ، گرنگترین بڕیاره‌كانیش، پاراستنی خۆپشانده‌ران و ژێرخانی ده‌وڵه‌ت و موڵكی گشتی و ده‌ستنیشانكردنی تێكده‌ران و تاوانباران و دادگاییكردنیانه‌ ،هه‌روه‌ها له‌ دیارترین بریاره‌كان ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ كوژران و رفاندنی خۆپیشانده‌ران و دادگاییكردنیان و ئاشكراكردنیانه‌ بۆ رای گشتی.

هه‌روه‌ها بڕیاری به‌رده‌وامییدان به‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌ركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ رێیانه‌وه‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێده‌كرێت ، له‌دیارترین بریاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقه‌ .


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket