riklam

نوێنەران گفتوگۆی چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ دەكات

عیراق 10:09 AM - 2019-11-19
.

.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك.

حەسەن نەرمو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2019، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێكردنی چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ كۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند: بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش نوێنەران، گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دەكات، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردرابوو گۆڕانكاری تێدا كرابوو.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە لەو كۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای چارەسەركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بدات، لەبەر ئەوە ئەو بابەتە پێویستی بە یاسا هەیە نەك بڕیار. 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket