riklam

قوباد تاڵه‌بانی: له‌كاتێكی سه‌ختدا ده‌ستمان به‌چاكسازی كرد

کوردستان 09:58 AM - 2019-11-19
.

.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك پانێڵێكی پێشكه‌ش كرد، كه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌كه‌ تێیدا به‌شدارن.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیداره‌كه‌دا وتی: په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له‌نێوان سه‌قامگیری و حوكمڕانیه‌كی سه‌ركه‌وتوو هه‌یه‌، بۆیه‌ یه‌كه‌مجار كه‌ حكومه‌تی عیراق پێكهات، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی وتم چی بكرێت تا حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێته‌ ئاراوه‌، منیش پێم وت، ئیداره‌دانێكی باش ده‌بێت له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانتان بێت.

وتیشی: كاتێك هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند ساڵی رابردوو رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان بوه‌وه‌، له‌كابینه‌ی پێشوودا هه‌ر زوو ده‌ستمان به‌چاكسازی كردو هه‌وڵماندا خه‌رجی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و داهات زیاد بكه‌ین، هه‌رچه‌ند چاكسازی بۆ هه‌ندێك كه‌س به‌ئازاره‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان پێكرد.

له‌ باره‌ی بارودۆخی ئێستای به‌غداشه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی وتی: پێویسته‌ حكومه‌تی به‌غدا هه‌نگاوی جدی و ستراتیجی بنێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و باش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket