riklam

نوسینگەی پشت راستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لەسلێمانی دەكرێتەوە

کوردستان 09:52 AM - 2019-11-19
.

.

پێش سەری ساڵی نوێ نوسینگەی پشت راستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی كرد.

دوای چەندین گفتوگۆ و كۆبوونەوە بە ھەوڵ و هەماهەنگی ھەر یەك لە د.بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و د. ھەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی، توانرا حكومەتی عیراق وەفدێك بنێریت بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نوسینگەی پشت ڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان لە پارێزگای سلێمانی تا بتوانن پێش ھاتنی ساڵی نوێ ئەم نوسینگەیە دەست بەكاربێت و بكرێتەوە.

بەكردنەوەی ئەم نوسینگەیە لە سلێمانی كارئاسانی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و چیتر پێویست ناكات ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو ھاووڵاتیانەی كە لەھەندەرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ پشتراستكردنەوەی بەڵگەنامەكانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بكەن لە بەغداد، لەسلێمانی كاروبارەكانیان جێبەجێدەكرێت.

شایانی باسە وەفدەكە لە میانەی سەردانەكەیاندا بۆ پارێزگای سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال یان كرد. 

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket