riklam

ڤیستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان 11:45 PM - 2019-11-18
.

.

به‌ مه‌به‌ستی گرنگی دانی زیاتر به‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری گۆرانی ئه‌مرۆ2019/11/18  به‌ئاماده‌بونی  حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌ێك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هونه‌رمه‌ندان وهونه‌ردۆستان به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر،به‌شی میوزیك و گۆرانی له‌ژێر دروشمی (میوزیك  و گۆرانی ده‌نگێك بۆ نیشتیمان) دووه‌م  ڤیستیڤاڵی كوردستان بۆمیوزیك و گۆرانی  به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندو موزسیانانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان سازكرد.

 

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌میانی وتاره‌كه‌یدا له‌ ڤستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی رایگه‌یاند:"كلتوری هونه‌ری میوزیك و گۆرانی یه‌كێك له‌ ئامرازه‌كانی مقاوه‌مه‌و مانه‌وه‌ی ئێمه‌ بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌رمان له‌ لایه‌ن دوژمنانمان،وتی كورد به‌ میوزیك و گۆرانی ره‌سه‌نی خۆی جگه‌ له‌وه‌ی جوانی و سۆزی به‌خشیوه‌ به‌ژیان ره‌سه‌نایه‌تی خۆشی پاراستووه‌  و له‌ده‌ستی نه‌داوه‌،هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رگری له‌ جینۆساید و سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی كردوه‌،وتیشی هه‌رچه‌نده‌ میوزیك بۆخۆی زمانێكی جیهانیه‌ به‌ڵام لای هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێك تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه‌ له‌م بواره‌شدا،ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی گه‌نجینه‌ و سامانێكی گه‌وره‌و فراوان و به‌رچاوین .

 

 

شایه‌نی باسه‌ هه‌رله‌م ڤیستڤاڵه‌دا  خه‌ڵاتی لۆگۆی زێرین له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌خشرایه‌مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن.

ڤیستڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی له‌ رۆژانی 19-20ی ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ (گروپی مۆسیقای هه‌ڵه‌بجه‌،تیپی مۆسیقای روناك -رۆژهه‌ڵات،گروپی ئاوازا سه‌رحه‌دێ -باكور،تیپا روبادیا میوزیكێ-دهۆك،گروپی میوزیكی هه‌ولێر)به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket