riklam

خۆپیشاندان بەغدادو شارەكانی باشور بەردەوامە

فەیسبووک 09:50 PM - 2019-11-18
.

.

خۆپیشاندان لە بەغدادو چەند شارێكی تری باشوری عێراق بەردەوامەو حكومەتیش هەڕەشە لەخۆپیشاندەران دەكات و دەڵێت ئەوانەی قوتابخانەكان دادەخەن بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیردەكرێن.

سەرەڕای گوشارەكانی حكومەت، خۆپیشاندان لە گۆڕەپانەكانی بەغداد بەردەوامەو خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن زۆرترین پردو بینا كۆنترۆڵبكەن تاكو بتوانن بگەنە ناوچەی سەوز. بەگوێرەی زانیارییەكان خۆپیشاندەران توانییویانە چەند بەربەستێكی كۆنكرێتی لە گۆڕەپانی خەلانی بخەن و دەستبگرن بەسەر بەشێكی پردی سنەك و بینایەكی بەرزی نزیك پردەكە، لەئەنجامی رووبەرووبونەوەكانیش 4 خۆپیشاندەر كوژران و دەیانی تریش برینداربوون.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای بەسرە و داخستنی بەشێك لە دەروازەكانی بەندەری ئوم قەسر، %50ی جموجوڵی بازرگانی لەو بەندەرە كەمی كردووە.

لەلایەكی ترەوە عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هەر كەسێك گوشار بخاتە سەر كارگێڕی قوتابخانەكان بۆ راگرتنی دەوام، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیردەكرێت و راستەوخۆ دەدرێتە دادگا.

وتیشی، بەهۆی ئەو كارەوە پەروەردە لە شارەكانی ناوەراست و باشوری عێراق دووچاری قەیران هاتووە.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket