riklam

كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات

ی.ن.ک‌‌ 07:10 PM - 2019-11-18
.

.

نه‌سروڵڵا سورچی رایگه‌یاند: كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وا به‌ سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات .

ئه‌مڕۆ 18-11-2019، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وا له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن: نه‌سروڵڵا سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند.

سورچی راشیگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌ سنووری كۆمیته‌كانی نه‌ینه‌وا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌و له‌ كه‌شێكی ئارام و دیموكراسی و دور له‌ هه‌ر ئاریشه‌یه‌ك به‌شدارییان له‌ كۆنفرانسی كۆمیته‌كان كرد و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ڵبژارد.

هه‌روه‌ها وتی: من به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی خۆم و ته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانس پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ده‌كه‌م كه‌ توانیان متمانه‌ی هاورێكانیان به‌ده‌ست بێنن.

له‌ كۆتایشدا سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌شداری پڕ له‌ جۆش و خرۆشی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌ كۆنفرانسی كۆمیته‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئامانجی سازدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان  .
 
PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وا

47474785727.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket