riklam

ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنرێت

کوردستان 07:03 PM - 2019-11-18
.

.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی رادەگەیەنێت.

د.محەمەد حسێن سەرۆكی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و رێكخستنەوەی كارو چالاكیەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاند: سبەی سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2019، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی  زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەكانەوە رادەگەیەنرێت، كە لەڕێكەوتی (9 تا 14)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەكان بەڕێوەچو بوو.

سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و رێكخستنەوەی كارو چالاكیەكانی سەنتەرەكانی زمان جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، كە كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان یان وێب سایتی سەنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان. هەروەك وتیشی لە دوای دەرچونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 48 سەعات كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانیان تاكو كۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی پێنجشەممە 21ی ترشینی دووەمی 2019.

د.محەمەد حسێن راشیگەیاند: لەداهاتویەكی نزیكدا خولی نوێی ئاستەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەسیستمێكی تازە لەسەرجەم سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكان دەستپێدەكاتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket