riklam

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ په‌رله‌مانتارێك ده‌رده‌چێت

عیراق 06:24 PM - 2019-11-18
.

.

دادگای كه‌رخ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ په‌رله‌مانتارێكی عیراق ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ 18-11-2019، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، پشت به‌ست به‌ بڕگه‌كانی یاسای سزادانی عیراقی ژماره‌ 308 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ تایبه‌تمه‌ند به‌ دۆسێكانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ "ته‌لال زه‌وبه‌عی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ركردووه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌ بڕیاره‌كه‌دا گه‌شتكردن له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، هه‌روه‌ك بڕیاریشدراوه‌ ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌یه‌دا.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

4555454554.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket