riklam

سەرۆك كۆمار: پاچەچی پشتیوانی گەلان بوو دژ بەدیكتاتۆریەت

عیراق 05:32 PM - 2019-11-18
.

.

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ 18ی تشرینی دووەمی 2019، بەبۆنەی ماڵئاوایی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی ‌پەیامێكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ‌خانەوادەكەی كرد.

ئەمەش دەقەكەیەتی:

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتمانی و دیبلۆماتكار و خەباتگێڕ لە پێناو ئازادی و دیموكراسی، خوالێخۆشبوو (عەدنان پاچەچی) مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو هەمیشە پشتیوانی گەلان بوو دژ بەدیكتاتۆریەت و لە ھەمان كاتدا كاری زۆری كردووە لە پێناو ھێنانەدی دیموكراسی لە عيراقدا.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكارو ھەموو دۆستان و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خودای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری خانەوادەكەیان بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

د. بەرهەم ساڵح

سەرۆك كۆمار

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket