riklam

هه‌سه‌ده‌ ئاماری 24 سه‌عاتی رابردو ئاشكراده‌كات

کوردستان 05:09 PM - 2019-11-18
.

.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، ئاماری 24 سه‌عاتی رابردویان بڵاوكرده‌وه‌، و رایده‌گه‌یه‌نن سوپای توركیا و چه‌كداره‌ میلشیاكانی سه‌ر به‌و سوپایه‌ به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.

ئاژانسی هاوار ئه‌مڕۆ 18-11-2019، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، ئاماری 24 سه‌عاتی رابردویان بڵاوكرده‌وه‌، و رایده‌گه‌یه‌نن سوپای توركیا و چه‌كداره‌ میلشیاكانی سه‌ر به‌و سوپایه‌ به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و به‌رگری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ش له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، به‌رگری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان پێی ناوه‌ته‌(40) یه‌مین رۆژه‌وه‌و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوشدا سوپای توركیاو چه‌كداره‌ میلیشیاكانی سه‌ربه‌ توركیا چه‌ندنی جار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی عه‌ین عیسا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاش رۆژانه‌ چه‌ندینجار به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت به‌ئاسمانی گونده‌كانی ته‌ل ته‌مرو گونده‌كانی هاووڵاتییه‌ ئاشورییه‌كانه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ترس و دڵڕاوكێ كه‌وتووه‌ته‌ نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌وڵی به‌جێهێشتنی شوێنه‌كانی خۆیانداوه‌.

PUKmedia ئاژانسی هاوارنیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket