riklam

پلاندانان.. چاکسازی لە رەوشی کارەبا دەکرێت

کوردستان 04:37 PM - 2019-11-18
.

.

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم دەڵێت، بۆ باشتركردنی رەوشی كارەبا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازی هەیە لەو بوارە.

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاندوە: ئەمرۆ دوو شەمە 18-11-2019 دیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە پینكی چاودوری راوێژكاری بواری كارەبا" كە بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان وكۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نووسینی یاسایەكی نویێ كارەبا.

لەكۆبونەوەیەكدا چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژە یاسای كارەبای كوردستان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا و بژاردەكانی داڕشتنەوەی پێكهاتەی وەزارەتی كارەبا تاوتوێ كران" هەروەك بڕیاردرا پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

لەبەرامبەردا د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ئامادەیی وەزارەتی پلاندانانی دەربڕی بۆ هەر یارمەتی و هاوكاریەك كە پێویست بێت لەو بارەیەوە.

PUKmedia تایبەت

75650524_494160611185057_5575620329125969920_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket