riklam

زۆر چەرچڵە

بابەتی گۆڕاو 03:09 PM - 2019-11-18
.

.

زۆر چەرچڵە
ھەندێک کەسایەتی ھەن، خوا گیان وا خەڵقی کردوون کە لە بوارەکانی خۆیاندا ماشەڵڵا ئەوەندە موھیمن پیاو بۆ ئەوەی لە کورتی بیبڕێتەوە ئەتوانێ ناوی ئەو زاتانە لە رستە قەدبڕەکاندا بکات بە ئاوەڵناو.
مەسەلەن ھەر دوور نەڕۆین:
ئەگەر بتەوێ بڵێی نووسینەکەم تەئسیری نییە، ڕێک و ڕەوان بڵێ نووسینەکەم زەحمەتکێشانە.
ھەر لەسەر ھەمان ئیقاع بۆمان ھەیە بەزەلامی بێ وەفا بڵێین قوڕمساغە نەختێ ترەمپە.
سەری لە عارف ڕوشدێتی ئەخورێ «بیلامانێ بێبارە».
زۆر نەترسە = کەمێک فەرھاد پیرباڵە.
ئەنجوومەنی ناوەندی ماڵەکەمان دەستکاری ئەکەین «یەعنی دیکۆرەکەی».
پاسەکە دەمێکە پەڕلەمانتارە «مەعنی ھا قەپات بووە».
مەسئولەکەمان تۆزێ مەلیک سەلمانە «دایم خەوتووە».
خوتبەکەی کەمێک ئیبراھیم جەعفەری بوو «پیاوم ئەویست تێی بگات».
ئاستی ڕۆشنبیریمان زاھیری بەرنامەی بەرنامەیە «واتە زەعیفە».
جەنابی وەزیر تا خوا حەز کا مستەفا ئەحمەدە «مەخلەس مومەسیلە».
مەلای ئێستا زۆر چەرچڵە «جۆ بەدیواردا ھەڵئەگێڕێ».

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket