riklam

كارگەیەكی قیر دادەخرێت

کوردستان 02:49 PM - 2019-11-18
.

.

بەهۆی پابەند نەبونی بەمەرج و رێنماییە ژینگەییەكانەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەیەكی قیر دادەخات تا ئەوكاتەی سەرجەم مەرجەكان جێبە‌جێ دەكات.

تابان محەمەد، سەرۆكی لیژنەی ژینگەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia  رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و پیسكردنی ژینگە، لیژنەكان كارگەی قیری ئاكار لەكانی شەیتانی سنوری ناحیەی بازیان دادەخات.

دەشڵێت: نەبونی سەوزایی و سیاج بۆ كارگەكەو بەكارهێنانی ئاو لەكەسارەكەدا كە دەبێتە تۆزێكی زۆر لەناو كارگەكەداو ‌ژینگە پیس دەكات ئەو هۆكارانەن كەبونە هۆی داخستنی كارگەی قیری ئاكار.

وتیشی: بەپێی رێنماییەكانی كاركردن لەكاتی مۆڵەت پێدان بەكارگەكان، رواندنی درەخت و چاندنی رێژەیەك سەوزایی دەكرێت بەمەرج بەسەریەوە بۆیە پێویستە پابەندبێت پێوەی، بەڵام كارگەی قیری ئاكارپابەند نەبوەو سەرپێچی كردووە.

تابان محەمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ژینگە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: دوای چەندین جار ئاگادار كردنەوە لە سەرپێچیەكانی  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی ئاكار دادەخرێت تائەو كاتەی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن جێبەجێ دەكات.

لیژنەی لیژنگە، یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی هەموو ئەو كارگە و شوێنكارانە دەكات بەدوكەڵ و دەنگی بەرز ژاوەژاو و بەپاشەڕۆكانی مەترسی پیسبوونی ژینگەی دروستبكات، لەكاتی هەبوونی سەرپێچی سەرەتا شوێنەكە ئاگاداردەكاتەوه بەپابەندبوونی، لەكاتی دوبارە كردنەوەی سەرپێچی  سزای دارایی شوێنەكە دەدات، بەردەوام بوونیشی لەسەر سەرپێچی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.‌‌ 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket