riklam

چه‌ند حزبێكی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:57 PM - 2019-11-18
.

.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18-11-2019 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كوردی له‌ سوریا ، كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان مسته‌فا مشایخ جێگری سكرتێری حزبی وه‌حده‌ی كوردی سوریا، نه‌سره‌دین ئیبراهیم سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردی له‌ سوریا، ئه‌مجه‌د عوسمان سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی سوریا ،فوزی شنگالی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كوردی له‌ سوریا.

له‌ دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌رباس و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا ، به‌تایبه‌ت بارودۆخی سوریا و په‌یوه‌ندی نێوان رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ك و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی  داعش له‌لایه‌كی تر.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌فدی میوان ستایشی رۆڵ و پشتیوانی هه‌میشه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان-یانكرد له‌ خه‌باتی دیموكراسی و ئازادیخوازانه‌ی كورد له‌ سوریا به‌گشتیی و ئاماژشیانكرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ مێژووییه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ به‌ ئومێدی یه‌كڕیزی هێزه‌ كوردستانییه‌كان و قوڵبوونه‌وه‌ی هاوخه‌باتی هاریكاریی راسته‌وخۆی نێوانیانه‌ ، به‌ئامانجی شادبوون به‌ مافی دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی.

PUKmedia  وێنه‌/ ده‌رباز ستار

33333 (2).jpg

16.jpg

34343434.jpg

33333 (1).jpg

21212121.jpg

3434090.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket